ئاسیاگرنگترین

بڕیارێکی نوێ لە خولێکی گەورەی جیهان؛ یاریزانەکان دەبێت بە 90 چرکە بەربانگ بکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

لە خولی ئوسترالیا بۆ دووەم وەرز لەسەریەک رێگا بە یاریزانە موسڵمانەکان دەدرێت لەناو یارییەکان بەربانگ بکەنەوە، بەڵام مەرجێکی نوێیان بۆ یاریزانەکان داناوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، ئەم وەرزەش لەکاتی یارییەکانی خولەکانی تۆپی پێی ئوسترالیا ناوبژیوانەکان 90 چرکە بە یاریزانە موسڵمانەکان دەدەن، بۆ ئەوەی بەربانگ بکەنەوە ە رۆژووەکانیان بشکێنن، کە دەیان یاریزانی موسڵمان لەو خولە یاریی دەکەن.

ئەنەس وەهیم یاریزانی مەغریبی یانەی سیدنی لەبارەی بڕیارەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی رایگەیاندووە :’کاتێک بەڕۆژوو دەبیت بۆ اموەیەکی زۆر تۆ هیچ ناخۆی و ناخۆیتەوە، بۆیە ئەمە بۆ ئێمە گرنگە کاتی بەربانگ دەرفەتمان هەبێت شتێک بخۆین و ئاو بخۆینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین دووبارە وزەی خۆمان بۆ بگەڕێتەوە و بتوانین بەردەوام بین’.

لە یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، دەرفەت بە یاریزانە موسڵمانەکان درا لە کاتی یارییەکان بەربانگ بکەنەوە، لە یاریی سیدنی و ماکارسەر دەرفەت بە یاریزانە موسڵمانەکان درا رۆژووەکانیان بشکێنن کە سیدنی 2-0 بردنەوەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button