ئه‌مریکاگرنگترین

جیانی ئینفانتینۆ باسی دۆناڵد تڕەمپ دەکات

''بوونی ئەو وەکو سەرۆک زۆر یەکلاییکەرەوەیە''

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بەرگری لە پەیوەندی تۆکمەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

ئینفانتینۆ بەشداری لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی تڕەمپی کرد، ئەمەش رووداوێکی دەگمەنە لە مێژووی ئەمریکا، کەسایەتییەکی تایبەتمەند بە وەرزشی دەرەوە، ئامادەی رێوڕەسمێکی لەمشێوەیە ببێت.

تڕەمپ چەندیجار باسی پەیوەندی خۆی و ئینفانتینۆی کردووە و جیانی بە ‘پاشای تۆپی پێ’ وەسفدەکات.

ئینفانتینۆ هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نەبوو، بەڵام ئەم پەیوەندییەی ئێستای نێوان ئینفانتینۆ و تڕەمپ، هاوشێوەی پەیوەندی نێوان ئینفانتینۆ و ڤلادیمیر پوتن و تەمیم بن حەمەد، میری قەتەڕە.

بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک و کەنەدا، کە بڕیارە هەرسێ وڵاتەکە پێکەوە میوانداری مۆندیالی 2026 بکەن، لەوانەیە کاریگەری لەسەر مۆندیال بکات، چونکە تڕەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرکی سەر هەردوو وڵات دەکات.

ئەم قەیرانانە وایکردووە داوا لە ئینفانتینۆ بکرێت، مەودایەکی هاوسەنگ لەگەڵ تڕەمپ بهێڵێتەوە، چونکە دەبێ جیانی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرسێ وڵاتی میوانداری مۆندیالدا هەبێت.

جیانی دوێنێ هەینی لە بێڵفاست، ئایرلاند قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد

ئەمساڵ مۆندیالی یانەکان بەڕێوەدەبەین، ئەمە یەکەمجارە رووداوێکی لەمجۆرە بەبەشداری 32 یانە بکرێت.

پێموایە بوونی سەرۆک تڕەمپ زۆر یەکلاییکەرەوەیە بۆ ئەوەی مۆندیالێکی سەرکەوتوومان هەبێت و بۆ ئەمەش دەبێ پەیوەندییەکی نزیکم لەگەڵ سەرۆکدا هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button