
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا رۆژی هەینی بڕیاریدا ئەو سزایەی کە رۆژی پێنج شه‌ممه بەسەر خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی فەنەرباچێی سەپاندبوو كه‌مكرده‌وه.
بەهۆی رەفتاری ناوەرزشییەوە، پێشێلكردنی مافە کەسییەکان له یاریی به‌رامبه‌ر گالاتاسەرای راهێنه‌ری هه‌ردوو یانه سزا دران.
مۆرینیۆ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا به سزای 4 یاری، بڕی 42 هەزار و 500 یۆرۆ سزا درا، بەڵام هیچ پاساوێکی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌و بڕیاره نەدۆزیەوە، بۆیە فیدراسیۆنی تورکیا لە ماڵپەڕەی فه‌رمی خۆی بڵاویکردووەتەوە سزای راگرتنەکە كه‌مكرایه‌وه بۆ دوو یاریی، سزایی داراییه‌كه‌شی لە 42 هەزار و 500 یۆرۆوە بۆ 14 هەزار و 700 یۆرۆ كه‌مكرایه‌وه.
La Federación turca rebaja sanción a Mourinho… y este lleva a los tribunales al Galatasaray https://t.co/Cj5dXFBn22
— MARCA (@marca) February 28, 2025
بەهەمان شێوە فیدراسیۆنەکە بڕیاریدا سزای ئۆکان بوروکی راهێنەری یانەی گالاتاسەرای وەک خۆی بمێنێتەوە، کە بۆ یەک یاری رابگیرێت، بەڵام سزای دارایی له 40 هەزار یۆرۆوە بۆ 13 هەزار یۆرۆ كه‌مكرده‌وه،
دوای یارییەکەی گالاتاسەرای و فەنەرباچێی ، مۆرینیۆ و بوروک رەخنەیان له‌یه‌كتر گرد. كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له خولی توركیا به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان كرد و یارییه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
مۆرینیۆ دوای بڕیارێکی ناوبژیوان، ستافی راهێنەرایەتی گاڵاته‌سه‌رای بە وەک مەیموون بازدان وەسفکرد، بۆروك وەڵامی دایەوە و به مۆرینیۆی گوت، وەک منداڵێکی ساوا به‌رده‌وام ده‌گری.
مۆرینیۆ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه، به‌ڵام له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌ی گالاته‌سه‌رای تۆماركردووه، به بیانوی ئه‌وه‌ی ستافی راهێنه‌ران و هانده‌ران پێشێلكاری مافی كه‌سیان كردووه، هه‌روه‌ها گاڵته به كه‌سایه‌تی كراوه، بۆیه راهێنه‌ره پۆرتوگالیه‌كه سكاڵای كردووه.