
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی بەپێبژاردنی بڕێک پارە سزادرا.
لیژنەی تەمبێکاری خولی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی تەواو، بڕیاریدا، مێسی بەبڕێک پارە سزا بدات، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاریی کرانەوەی وەرزی نوێی خولی ئەمریکا، مێسی ملی ئەندامێکی ستافی راهێنەرانی یانەی نیویۆرکی راکێشا.
لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، مێسی لە پشتەوە ملی ئەندامێکی ستافی راهێنەرانی نیویۆرک رادەکێشێت و پاڵی پێوەدەنێت. مەیامی 2-2 لە یارییەکەدا یەکسانبوو.
😡 The Whole Angry Messi Clip!
This video shows an irate Lionel Messi jawing at head referee Alexis Da Silva as well as grabbing New York City FC assistant coach Mehdi Ballouchy by the neck.
There’s lots to digest here, but it’s great to see Messi cares.#InterMiamiCF #Messi𓃵 pic.twitter.com/KkfWOQTQbH
— Franco Panizo (@FrancoPanizo) February 23, 2025
لەلایەکی دیکەوە، لیژنەکە لویس سوارێز، هێرشبەری ئینتەر مەیامی بەهۆی پێشێلکردنی سیاسەتی پاراستنی دەموچاو/سەر/مل-ی یاریزانی تیمی بەرامبەر سزادراوە.
سوارێز لە هەمان یاریدا، لە دواوە قورینجک ‘نەقورچک’ی لە ملی بیرک ریسا، یاریزانی نەرویجیدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئینتەر مەیامی لە قۆناخی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف 3-1 لە کانساس سیتی بردەوە.