ئۆزیل پەیوەندی بە حزبەکەی ئەردۆگانەوە کرد و پۆستێکی گەورەی پێدرا

مەسوت ئۆزیل بەفەرمی چووە نێو کاری سیاسەت و پۆستێکی وەرگرت لە حزبی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئۆزیل لە 2018دا ئەوکاتەی یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکرد رووبەرووی رەخنە بووەوە بەوەی وەرزش و سیاسەتی تێکەڵاوکردووە و کار بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەردۆگان دەکات لە کاتێکدا هاوڵاتییەکی ئەڵمانییە. هەر لەهەمان ساڵدا وازی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
ئۆزیل رایگەیاند لەبەر رەگەزپەرستی وازی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هێناوە و ئەردۆگان تەنیا هاوڕێیەتی نەک ئەوەی مەبەستێکی سیاسی هەبێت. بەڵام لە ماوەی رابردوو لەگەڵ گروپی گورگە خۆڵەمێشییەکان بینرا کە گروپێکی توندڕەون و لە ئەورووپا قەدەغەکراون.
لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی پارتەکەشدادا، بڕیاردرا ئۆزیل ببێتە ئەندامی بۆردی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئەکەپە.
JUST IN: Former German national team footballer Mesut Ozil has joined the AKP party of Turkey’s president Erdogan
— The Spectator Index (@spectatorindex) February 24, 2025
ئەستێرەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید، سەرەتا وا باسکرا کە بەرەگەز کوردە بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو باسە خامۆش بوو کاتێک ئامادەنەبوو خۆی لەوبارەیەوە هیچ شتێک بڵێت و دواتریش پەیوەندی بە گورگە خۆڵەمێشییەکان کرد کە بە دژە کورد ناسراون.