
یاریگا –
ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵ پێی وایە چانسی تیپەکەی پێشووی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ لە 20% زیاتر نییە، ئەمەش دوای ئەوەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئیتیحاد بە ئەنجامی 2-0 لە مانچێستەر سیتی بردەوە.
لیڤەرپوڵ بە 11 خاڵ لە پێش ئارسیناڵی خاوه‌ن پله‌ی دووەمی ریزبەندیه، کە گه‌نه‌رز یەک یاری کەمتری كردووه.
ڤینگەر لەكاتی شرۆڤه‌ی یاریی مان سیتی و لیڤه‌رپوول، له تۆڕی “BeIN Sports” گوتی،
دەتوانی بڵێیت چانسی بردنەوەی نازناوی پرێمه‌رلیگ بۆ لیڤەرپوول 80% تاراده‌یه‌كی زۆر دوای بردنه‌وه‌ی له مان سیتی نازناوه‌كه‌ی یه‌كلایی كردووته‌وه.
لە وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئارسیناڵ ده‌رفه‌تی ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكات، ڤینگه‌ر گوتی،
ئارسیناڵ بە ڕێژەی 20% ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی ماوه، بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی، له‌وانه‌یه کەمێک بەخشندە بم.
🗣️ “If Liverpool wins today you could say it’s 80% done…”
Arsene Wenger’s thoughts on the @premierleague title race 🏆#beINPL #MCILIV #LFC #Arsenal pic.twitter.com/BcNgsHZArH
— beIN SPORTS (@beINSPORTS_EN) February 23, 2025
باسی له‌وه‌شكرد، لەگەڵ ئەوەی 11 یاری ماوە و لیڤه‌رپوول 11 خاڵ له پێشه‌و یارییەکی زیاتر كردووه، به‌ڵام لە سەرەتای وەرزهوه تەنها یەک یاری لە پریمەرلیگ دۆڕاندووە، ئەستەمە چاوەڕێی ئەوە بکرێت لە کۆتا 11 یاریی 4 یاریی بدۆڕێنێت.
Arsene Wenger, the real pundit IMO on Mohamed #Salah. pic.twitter.com/Fgktp86X5m
— SHooMit (@SHoomwitter) February 23, 2025
له كۆتاییدا ڤینگه‌ر سه‌رسامی خۆی به ئاستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح نیشاندا و گوتی، ناكرێت ئه‌م یاریزانه له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر دووربخرێته‌وه و یارییه‌كی نایاب ده‌كات.