ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامۆریم داوای گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی دەکات

بەهرەمەندێکی 17 ساڵان

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم داوای گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی پۆرتوگالی لە شەتانە سوورەکان دەکات.

ماڵپەری دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد داوای لە یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ جیۆڤانی کوێندای پۆرتوگالی و هێرشبەری 17 ساڵانی سپۆرتینگ لێسبۆن واژۆ بکەن.

جیۆڤانی لە باڵی راستی هێرشبەری یاریی دەکات. ئامرۆیم بە یاریزانەکە سەرسامە و پێشتر لە سپۆرتینگ سەرپەرشتی کردووە و متمانەی بە تواناکانی بەهرەمەندە پۆرتوگالییەکە هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆرسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام مانچێستەر بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە پێویستە 35 ملیۆن یۆرۆ خەرجبکات.

کوێندا لەم وەرزە بەشداریی 40 یاریی یانەکەی کردووە. بەشێوەیەکی گشتی 2,892′ خولەک یاریی کردووە 2 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button