
یاریگا –
دیلفین ڤێرهایدن، پارێزەری کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، وردەکاری نوێی سەبارەت بە ناکۆکی یاسایی لهگهڵ كارگێری پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.
ڤێرهایدن پارێزهرهكهی كیلیان بۆ پێگهی سپۆرتس كیدای ئینگلیزی دهڵێت:
هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراو له نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2023 نییە.
پارێزهرهكهی ئێمباپێ گوتیشی،
لە یاسای کاردا هاتووە، ئەگەر دەستکاری مووچە یان ماوەی گرێبەستەکە بکرێت، دەبێت گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکرێت، هەروەها رێساکانی تۆپی پێش داوا دەکات ئەم دەستکارییە دوای 15 رۆژ لە واژۆکردنی پەسەند بکرێت، ئەمەش لە هاوینی 2023 رووی نەداوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئێمە مامەڵە لەگەڵ یانەیەک ناکەین کە لە رێساکانی تۆپی پێ تێنەگات، كارگێری پاریس هەوڵدەدات خۆی بە شتە گریمانەییەکان سهرقاڵ بکات کە رووینەداوە.
باسی لهوهشكرد،
ئێمباپێ بەشی سێیەمی پاداشتی واژۆکردن و دڵسۆزی بە بەهای 36.66 ملیۆن یۆرۆ وەرنەگرتووە، ئەمە جگە لە مووچەی مانگەکانی ئێپرێل و مایۆ و یۆنیۆ بە بەهای 18.75 ملیۆن یۆرۆ.
پارێزەری ئێمباپێ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە ئەگەری بەرزکردنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگای کار نهدایهوه، بەڵام رەتیکردەوە بگاتە چارەسەرێکی دۆستانە لەگەڵ یانە پاریسییەکە.
لیژنەی باڵای تانەدان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا تانەیەکی ئێمباپێی رەتکردەوە كه داوای ئهو بڕه پارهییهی كردبوو لای یانه فهڕهنسیهكه ماویه