
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 25ی لالیگا لاس پاڵماس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لاس پاڵماس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

بارسێلۆنا دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هاتە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا، هەوڵی پارێزگاریكردن لە ریزبەندییەكە دەدات.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 24 یاریی كردووە، لە 16 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا لاس پاڵماس لە كۆی 24 یاریی لە شەش یاریی براوە بووە، پێنج یاریی یەكسان بووە و سیازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی 17 لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لاس پاڵماس بە بێ ماكێنا، فابیۆ سێلڤا، رۆدریگێز، مارڤن، یانوزای و كاردۆنا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ تێر شتیگن، مارك بێرناڵ و ئەندریاس كریستێنسن بەرامبەر لاس پاڵماس یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لاس پاڵماس
سێڵیسن
رۆزادا، سوارێز، پێلمارد، مۆرمۆل
لۆیۆدایس، بایجێتیچ
ساندرۆ، مونۆز، مۆلێرۆ
مەكبێرنی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، مارتینێز، بالدێ
كاسادۆ، پێدری
یامال، گاڤی، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی