ئینگلتەراگرنگترین

دیارترین ناوەکان بۆ شوێنگرەوەی ئامۆریم ئاشکراکران

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لەژێر راهێنەرایەتی روبن ئامۆریمدا بە خراپترین ماوەکانی خۆیاندا تێپەڕدەبن، بەتایبەت لە خولی ئینگلیزی.

ئامارە نایابەکانی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالیە لەگەڵ سپۆرتینگی وڵاتەکەی وای لە کارگێڕی شەیتانە سوورەکان کرد وەک باشترین بژاردە بیری لێبکەنەوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئێریک تێن هاخ. بەڵام هەرزوو چاوەڕوانییەکان ئاوەژۆ بوونەوە کاتێ ئەنجامەکانی مان یو لە خراپەوە بۆ خراپتر رۆیشت لەوەتەی 24ی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو کە یەکەم یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ بەڕێوەبرد.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕی فیچاخێس، یانە ئینگلیزیەکە ئێستا لیستێک لە بژاردەی وەک شوێنگرەوەی ئامۆریم ئامادەکردووە.

سەرچاوەکە ناوی دوو لە دیارترین بەربژێرەکانیشی ئاشکراکردووە کە هەریەکە له زینەدین زیدانی راهێنەری پێشووی ریال مەدرید و ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی راهێنەری پێشووی یانەکانی تۆتنهام، چێڵسی و پاریس سانجێرمانن.

تا ئێستا وادەیەکی بۆ روبن دیارینەکراوە بۆ خستنەوەی یانەکە بۆ سەر راستەڕێگەی خۆی، بەڵام ئامارەکان دەیسەلمێنن کە ناوبراو خراپترینی نێو سەرجەم راهێنەرەکانی مان یونایتدە لەوەتەی ساڵی 2013 سێر ئالێکس فێرگسن وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند.

دوای سەردەمی فێرگسن؛ ئامۆریم خراپترینە

بابەتی زیاتر

Back to top button