
یاریگا –
لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای زیادبوونی هەڕەشەکانی سەر خۆسێ مۆنوێرا مۆنتێرۆ، ناوبژیوانی یارییەکەی ئۆساسونا و ریال مەدرید.
مۆنوێرا لە یاریی رابردووی ریال مەدرید، جود بێڵینگهامی بە بیانووی قسەی ناشیاو بە کارتی سوور کرد دەرەوە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری دروستکرد.
لیژنەی ناوبژیوانان لە بەیاننامەیەکی تونددا، تەواوی هەڵسوکەوتەکانی بەرامبەر ناوبژیوانەکەی رەتکردەوە
ناوبژیوانان لەمجۆرە هەڵمەتە پڕ هەڕەشانە بێزاربوون، بە هەڵمەتێکی پڕ لە جیاکاری و توندوتیژییەوە، مامەڵە لەگەڵ کاریی پیشەگەرانەمان دەکرێت، بەداخەوە هەندێکجار دەگاتە ئازاری جەستەییش.
مۆنوێرا رووبەڕووی هێرشێکی فراوانی لایەنگرانی ریال مەدرید بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی چەند بڕیارێکی لە یاریی رابردوو.
🚨 Comunicado de los árbitros y árbitras profesionales.
🔗 https://t.co/qS3JhSjlbt#ArbitrajeRFEF pic.twitter.com/2FBSwNy6yX
— CTA (@CTARFEF) February 17, 2025
ریال مەدرید لەگەڵ تەواوبوونی یارییەکە، هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ناوبژیوانانی لالیگا دەستپێکرد و تانەی لە سەرجەم بڕیارە مشتومڕەکاندا.
بارسێلۆنا دوای بردنەوە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، جارێکی دیکە گەڕایەوە پێشەنگایەتی خوولەکە.