
یارریگا –
لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بڵاوکرایەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 25ـی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.
هانزی فلیک بۆ یارییەکە 23 یاریزانی بانگهێشتکردووە، فێرمین لۆپێز بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور دوورخراوەتەوە. بەڵام ئانسو فاتی بانگهێشتکراوە.
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پلەی سێیەمی لالیگای گرتووە، بە بردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید یەکساندەکاتەوە بەجیاوازی گۆڵ دەچێتە پێشەنگ.