ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆیەکی تایبەتی سەرجەم دیمەنە مشتومڕهەڵگرەکانی یارییەکەی ریال و ئۆساسونا

Yariga App

یاریگا –

خولی ئیسپانی شەوێکی دیکەی پر مشتومڕی بەڕێکرد بەهۆی یارییە پڕ سیناریۆ جیاوازەکەی نێوان ئۆساسونا و ریال مەدرید لە گەڕی 24ی خولەکە.

دیارترین رووداو کە نارەزایەتی یانە شاهانەکەی لێکەوتەوە کارتە سوورە راستەوخۆکەی جوود بێڵینگهام بوو لە خولەکی 39 بەهۆی رەخنەگرتن لە ناوبژیوانەوە. کە بەپێی قسەی ناوبژیوان بۆ لوکا مۆدریچی روونکردبووەوە، یاریزانە ئینگلیزیەکە جنێوی بە ناوبژیوانەکە داوە. بەڵام جوود قسەیەکی دیکەی هەیە و دوای یارییەکە رایگەیاند کە ئەو هەرچی وتبێت بە خودی خۆی گوتوونە نەوەک ناوبژیوانەکە.

لە یارییەکەدا ئەوەی جێی ناڕەزایەتی مەدرید بوو، چەند حاڵەتێکی دیکەی وەک لێدانی سزا، فاوڵی سەخت و ئەنقەست بوو، بەڵام بۆ هیچ کام لەو حاڵەتانە دادوەری یارییەکە نەگەڕایەوە بۆ ڤار.

لەدوای تەواوبوونی یارییەکە کە 1-1 کۆتاییهات، چی تەلەفزیۆنی فەرمی ریال و چ پێگەکانی ئەو یانەیە بە کۆکردنەوەی سەرجەم دیمەنەکان لە ڤیدیۆیەکدا کورتکردەوە و بە هۆکاریی لەدەستدانی دوو خاڵی یارییەکەیان زانی.

دیمەنەکان لەم ڤیدیۆیەدا ببینە:

بەو یەکسانبوونە، مێرەنگی کۆی خاڵەکانی بوو بە 51 خاڵ. ئاتلێتیکۆ مەدریدیش لە یاریگای خۆی کەوتە داوی یەکسانبوونی سێڵتاڤیگۆ و 1-1 کۆتایی هات. بەوەش جیاوزییەکەی لەگەڵ ریالی پێشەنگ بۆ دوو خاڵ ماوەتەوە. هەرچی بلاوگرانایە خاوەنی 48 خاڵە و دووشەمە بەرامبەر ڤاییکانۆ یاریی هەیە و ئەنجامی یارییەکە بڕیار لەسەر پێگەکەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button