ئینگلتەراگرنگترین

ورده‌كاری شه‌ڕه‌كه‌ی یاریگای گودیسۆن پارک چی بوو؟ چوار كارتی سوور درا

دوکۆری هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڤان دایك ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

شه‌وی رابردوو له‌ یاریی نێوان ئیڤه‌رتن و لیڤه‌رپوول كه‌ یارییه‌كه‌ی دواخراوی گه‌ڕی 15ـی پرێمه‌رلیگ بوو له‌ یاریگای گودیسۆن پارک یارییه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو هه‌ردوو یانه‌ به‌ دوو گۆڵ یه‌كسانبوون و  شه‌ڕ و ئاژواوه‌ روویدا.

هاندەرانی ئیڤەرتن دوای گۆڵی یه‌كسان له‌ دوا خوله‌كی یارییه‌كه‌ بە شێوەیەکی سه‌رنجراكێش ئاهەنگیان گێڕا، بەشێکیشیان چوونە خوارەوە بۆ یاریگا بۆ ئەوەی لەگەڵ یاریزانەکان ئاهەنگ بگێڕن، ئەمەش پێویستی بە دەستێوەردانی کارمەندانی ئەمنی هەبوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە و گەڕانەوەی هانده‌ران بۆ شوێنی خۆیان  و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.


ئاژاوه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ له‌و كاته‌ روویدا، دوای ئەوەی عەبدوڵا دوکۆری یاریزانی ئیڤەرتن بەشێوەیەکی ورووژێنەر لەبەردەم هاندەرانی لیڤەرپوول ئاهەنگی گێڕا، ئەمەش کورتیس جۆنز یاریزانی لیڤەرپوڵی توڕەکرد و بەهۆیەوە شەڕێکی توند لەنێوان هه‌ردوو یاریزان دروستبوو، دواتر په‌ره‌ی سه‌ند بۆ چه‌ند یاریزانی دیكه‌ش.


به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌ ناوبژیوان مایکل ئۆلیڤەر، کارتی سوور به‌رووی جۆنز و دۆکۆر به‌رزبكاته‌وه‌، بەڵام كێشه‌كه‌ بەوە كۆتایی نه‌هات، چونکە ئارنێ سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ناوبژیوان کارتی سووری به‌روویدا به‌رزكرایه‌وه‌ و شەوێکی لەبیرنەکراوی لە گودیسۆن پارک به‌رێكرد، هەروەها سێپکی هولشۆف یاریدەدەری راهێنەری لیڤەرپوول بەهۆی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیاری گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئیڤەرتن بە کارتی سوور دەرکرا.


ماڵپەڕی فەرمی خولی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، عەبدوڵا دوکۆر کارتی سووری وەرگرتووە، بەهۆی ئەوەی لەبەردەم هاندەرانی لیڤەرپوول ئاهەنگی گێڕاوە، کورتیس جۆنز کارتی سووری پێدرا بەهۆی وەڵامدانەوەی توندوتیژی بۆ ئاهەنگگێرانی عەبدوڵا دوکۆر لە دوای یارییەکە،  ئارنێ سڵۆت و یاریده‌ده‌ره‌كه‌شی به‌هۆی ناره‌زایه‌تی له‌ بڕیاره‌كانی ناوبژیوان كارتی سوریان به‌روویدا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

تؤری بی بی سی بڵاویكردووته‌وه‌، دوای ئەو كێشه‌ و شه‌ڕه‌ی كه‌ روویدا، دۆکۆر رووبه‌رووی ڤێرجیل ڤان دایک بووه‌وه‌، گاڵته‌ به‌ ڤاندایك ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات، به‌ کاپتنه‌كه‌ی لیڤەرپوول گوتووە کە لە تونێلی یاریزانان ژووری جلگۆڕین چاوه‌رێی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی ببێته‌وه‌.


ئاماژەی بەوەشکردووه‌، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بە گاڵتەجاڕیەوە بە رووخساری یاریزانە ناوەڕاستەکەی ئیڤەرتن پێکەنی و هەڕەشەکانی بە جددی وەرنەگرت و گاڵته‌ی پێكردووه‌.

لەگەڵ ئەم یەکسانبوونەدا ژماره‌ی خاڵه‌كانی لیڤەرپوول بۆ 57 خاڵ به‌رزبوویه‌وه‌ و بە 7 خاڵ لە پێش ئارسیناڵی خاوه‌ن پلەی دووەمه‌، ئێڤەرتۆنیش لە پلەی پانزە و 26 خاڵی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button