ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و لیڤاندۆڤسکی گەیشتوونەتە رێککەوتن هێرشبەرە پۆڵەندییەکە وەرزێکی دیکەش لە یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام دەىیت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی وەرزێکی دیکەش لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت، هەردوولا نزیکن بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بۆ ئەوەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە وەرزی داهاتووش لە بلاوگرانا بەردەوام بێت، کە هاوینی 2022 پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە کرد.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، لیڤاندۆڤسکی بڕیاریداوە وەرزێکی دیکەش لە بارسا بمێنێتەوە کە گرێبەستەکەی هاوینی داهاتوو ئارەزوومەندانە دەتوانرێت تاوەکو هاوینی 2026 درێژ بکرێتەوە.

لیڤاندۆڤسکی کە یەکێکە لە چەکە کاریگەرەکانی هانزی فلیک لەم وەرزە لە لالیگا لە 22 یاری 19 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزە بە درێسی بارسا لە 33 یاری 31 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە.

هێرشبەرە 36 ساڵانەکە کە هاوینی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ، پێشوەختە لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن ئەگەر بەشداریی نیوەی یارییەکانی ئەم وەرزە بکات راستەوخۆ گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بکرێتەوە.

هێرشبەرەکەی پێشووی بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموند لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە، نازناوێکی لالیگا و دوو جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button