چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی هەواڵێکی ئێجگار دڵخۆشکەری بە هاندەرانی ریال راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

هەر لەدوای بردنەوە مێژوییەکەیان 2-3 بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە میانی یاریی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ بۆ گەیشتن بە قۆناخی16، کارلۆ ئانچێلۆتی هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی یانەکەی دا و موژدەی گەڕانەوەی داڤید ئالابا و ئانتۆنیۆ رودیگەر دا بۆ یاریی گەڕانەوە کە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتبوونەوە.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە کارلۆ وتی

رودیگەر و ئالابا دەبێ بگەڕێنەوە و بۆ یاریی گەڕانەوە ئامادەدەبن. ئێمەش پێویستمان پێیانە

 

یاریی گەڕانەوە لە 19ی ئەم مانگە لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

جگە لەو دوو ئەستێرەیە، مەدرید لە تواناکانی لوکاس ڤازکوێزیش بێبەش بوو.هێشتا گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دیارنییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button