ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

یاریزانێكی پێشووی بارسا: مێسی بە ماچکردن هەراسانی کردبووم!

Yariga App

لیۆنێل مێسی بووەتە هۆکاری بێزاربوونی فرانسیسکۆ ترینکاوی یاریزانی بارسا، ئەوکاتەی هەردووکیان لە ئەکادیمیای یانەکە بوون.

ترینکاو ئێستا تەمەنی 25 ساڵە و لە سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالی یاری دەکات. ناوبراو بۆ رێلێڤۆی ئیسپانی وتی

لە سەرەتادا کەمێک نامۆ بوو، چونکە لە ئەرژەنتین  وئۆرۆگوایی زۆر یەکتر ماچ دەکەن لە کاتی سڵاو کردن. لام سەیر بوو کە مێسی هەر کاتێک دەیبینم لە ئەکادیمیا ماچی دەکردم. دواتر راهاتم بەڵام چەند هەفتەی سەرەتا قورس بوو لام!

سەبارەت بە هۆکاری رۆیشتنی لەو یانەیەدا وتی

کاتێک یاریزانێکی تەمەنی 20 ساڵیت و بارسێلۆنا لە دەرگات دەدات، ناتوانیت بڵێیت نا. بەڵام پێگەیشتن پێویستی بە کاتە. دواتر بیرمکردەوە ئەگەر تا دوو ساڵی دیکە بە بەردەوامی یاری نەکەم، کاروانی یاریکردنم بەکوێ دەگات؟ بۆیە بڕیاری رۆیشتنم دا هەرچەندە ئاسان نەبوو.

ترینکاو سەرەتا بە خواستن بارسای جێهێشت و روویکردە وۆڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی، دواتریش گەڕایەوە وڵاتەکەی هەر بە خواستن و یاری بۆ سپۆرتینگ کرد. پاش ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا، سپۆرتینگ گواستنەوەکەی کرد بە هەمیشەیی و ئێستاش یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button