ئه‌وروپاگرنگترین

یاریزانێکی پێشووی مان یونایتد 15هەمین وێستگە لە کاروانی یاریکردنیدا تاقیدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە ئاڵنگارییەکی نوێدا یاریزانێکی پێشووی مانچێستەر یونایتد 15هـەمین گرێبەست لە کاروانی یاریکردنیدا ئەنجامدادەت.

تیاگۆ دیازی پۆرتوگالی کە زیاتر بە “بیبی” دەناسرێتەوە، لەگەڵ یانەی ئیبیزای ئیسپانی گەیشتە رێککەوتن و بەخواستن بۆ ئەو یانەیە یاریی دەکات.

ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، یەکەمین وێستگەی پیشەگەرێتی خۆی لە ساڵی 2009 لەگەڵ یانەی ئێسترێلای وڵاتەکەی دەستپێکرد. پاشان ڤیتۆریا گیمارێش و لەوێشەوە لە 2010 تا 2014 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد کە ئەوە گربگترین وێستگەی کاروانەکەیەتی. لە دوای مان یونایتدیش، روویکردە یانەی بێشکتاشی تورکی.

بیبی کە لە باڵی یاریگا یاریدەکات، لە کۆی ئەو 15 ئەزموونەی لەگەڵ یانەکان هەیەتی، 7 جاریان هەر بەخواستن بووە.

 

بیبی، ئێڤرا، ڤان دێر سار، پارک جی سۆن و ڤالێنسیا لەگەڵ جامی نازناوی پرێمەرلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button