ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دەستکەوتەکانی ریال مەدرید لە دێربی مەدرید؛ ئەنچیلۆتی دوو خاڵی لەدەست دا بەڵام دوو خاڵیشی بۆ یەکلابووەوە

ریال مەدرید توانای سێ یاریزانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مان سیتی بۆ یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

گەرچی ریال مەدرید نەیتوانی لە درێبی مەدرید لە هاوشارەکەی بباتەوە و دوو خاڵی لەدەست دا، بەڵام پارێزگاری لە پێشەنگی لالیگا کرد و دوو خاڵی ئەرێنی لە رووی تەکتیکییەوە دەستکەوتی ریال مەدرید بوون.

رائول ئەسێنسیۆ بۆ راگرتنی ئێرلینگ هالاند ئامادەیە

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ستایشی ئاستی رائول ئەسێنسیۆ بەرگریکاری لاوی ریال مەدریدی کردووە، کە لە یاریی دێربی مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆرخێ پیکۆن نووسەری راپۆرتەکە ئەسێنسیۆ بەربژێر بوو بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە بباتەوە، کە خولیان ئالڤارێز هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید خەڵاتەکەی بردەوە.

بەرگریکارە 21 ساڵانەکەی ریال مەدرید لە دێربی مەدرید جارێکی دیکە لێهاتوویی خۆی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی سەلماند و بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکەی سەلماند دەتوانێت لە شەوە گەورەکاندا بەرگری لە گۆڵی مەدریدییەکان بکات.

ئەسینسیۆ کە سێ مانگ لەمەوبەر یەدەکی میلیتاو، رۆدریگێر، ئالابا و ڤاییخۆ بوو، لە یارییەکەی دێربی مەدرید بەسەر ئانتوان گریزمان و خولیان ئالڤارێز زاڵ بوو، نەیهێشت ئەو دوو هێرشبەرەی رۆخی بلانکۆس مەترسی بخەنە سەر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا.

ئەسینسیۆ کە 35 یاری بە درێسی تیپی یەکەم کردووە، نەیهێشت هیچ یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ بیبڕێت، لەکۆی پێنج رووبەڕووبوونەوەدا هەر پێنج جارەکە سەرکەوت، چوار جار تۆپی وەرگرت و ٪96.1ـی پاسەکانی دروستبوون.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، گەرچی چەندان یاریزانی ئیسپانی بۆ دڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەن، بەڵام ئەسینسیۆ بەربژێرە بۆ ئەوەی دی لافوێنتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیای بکات، کە بەرگریکارە مەدریدییەکە بە چاونووقاندنێک لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی لە 300 هەزار یۆرۆوە گەیشتووەتە 7.5 ملیۆن یۆرۆ.

ئاڵنگاری داهاتووی ئەسینسیۆ راگرتنی ئێرلینگ هالاند دەبێت، کە ئەسینسیۆ بەهۆی پێکانی بەرگریکارەکانی ریال مەدرید بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی تاکە هیوای ئەنچیلۆتی و مەدریدییەکانە بۆ ئەوەی بتوانێت هێرشبەرە نەرویجییەکەی مان سیتی رابگرێت، کە ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لە پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن.

Image

ئێمباپێ و ڤینیسیوس بەیەکەوە فشار بکەن، هەموو شتێک کۆنتڕۆڵە

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆ لە راپۆرتێکی شیکاریدا، فشارکردنی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیوس جونیۆری لە نیوەی دووەمی دێربی مەدرید بە خاڵێکی دیکەی ئەرێنی هەژمارکردووە، ئەو دوو هێرشبەرە سەلماندیان دەتوانن بە فشارکردن رکابەرەکانیان تێکبشکێنن.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکە گەرچی ریال مەدرید باڵادەست بوو، بەڵام تەنیا شووتێکی ئاڕاستەی گۆڵی ئاتلێتی کرد، باڵادەستێکی بێ کاریگەری بوو، بەڵام لە نیوەی دووەم کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیوس جونیۆر فشاریان زیاتر خستە سەر بەرگری ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ریال مەدرید تەواو کاریگەر بێت، ئەم خاڵە ئەرێنییەی دێربی دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ ئەنچیلۆتی، بۆ ئەوەی زیاتر پاڵ بەو دوو یاریزانەوە بنێت بەیەکەوە فشار بکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ رۆدریگۆ و بێڵینگهام دەتوانن تیپی بەرامبەر تێکبشکێنن، ئەم خاڵە تەکتیکییە یەکێکی دیکە بوو لە دەستکەوتەکانی دێربی.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button