یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 23ی لالیگا سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23ی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری
شەوی رابردوو یاری دێربی مەدرید لە نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
ئەمڕۆ بارسێلۆنا هەوڵی كەمكردنەوەی جیاوازییەكە دەدات و بە بردنەوەیان جیاوازی ژمارەی خاڵەكانیان لەگەڵ ریال مەدرید بۆ دوو خاڵ كەم دەكەنەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 22 یاریی كردووە، لە 14 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا سێڤییا لە 22 یاریی لە حەوت یاریی براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سێڤییا بە بێ كارمۆنا، لۆكۆنگا، كواسی و ئادەمس رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا هانزی فلیک بە بێ تێر شتیگن، مارک بێرناڵ و كریستێنسن یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێڤییا
نیلاند
سالاس، گودێلی، بادی، پێدرۆسا
نیگوێز، ئاگوۆمێ ، سۆو
رۆمێرۆ، لوكیباكیۆ، ڤارگاس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، ئاراوخۆ، بالدێ
كاسادۆ، پێدری
یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی