سعوودیەعێراقکوردستانگرنگترین

ڤیدیۆ؛ شۆخان نورەدین سێیەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی خولی خانمانی سعوودیە کرد

هیلال بەرامبەر ئەهلی تووشی شکستێکی قورس بوو

Yariga App

یاریگا –

شۆخان نورەدین کچەیاریزانی کورد سێیەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی خولی نایابی خانمانی سعوودیە کرد، بەڵام یانەکەی تووشی دۆڕانێکی قورس بوو.

لە گەڕی چورادەمی خولی نایابی خانمانی سعوودیە، لە یوریی لوتکەی ئەم هەفتەیە هیلال لە یاریگای خۆی میوانداریی ئەهلی کرد، یانەکەی شۆخان نورەدین 4-1 بە رکابەرەکەی دۆڕا و لە یاریی کلاسیکۆی خانمانی سعوودیە تووشی شکستێکی قورس بوو.

شۆخان نورەدین لە خولەکی 76 تاکە گۆڵی هیلالی بە لێدانی راستەوخۆ کرد، کە ئەوە سێیەمین گۆڵی کچە کوردەکە بوو لەم وەرزە تۆماری بکات، شۆخان لەم وەرزە لە 14 یاریی خولی خانمانی سعوودیە 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە، کە سێیەم وەرزە لەو خولە یاریی دەکات.

هیلال بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی چواردەمی خولی نایابی خانمانی سعوودیە دێت، لە گەڕی داهاتوو دەبێتە میوانی قادسیە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button