ئیسپانیاگرنگترین

یانەکان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت ریال مەدرید سزا بدەن

Yariga App

یاریگا –

یانەکان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت ریال مەدرید سزا بدەن، بڕوایان وایە یانە مەدریدییەکە هەوڵ دەدات فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست بکات.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زۆربەی یانەکانی لالیگا و کۆمەڵەی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت سزای ریال مەدرید بدرێت، بڕوایان وایە ریال مەدرید بەردەوام ناوبژیوانان تۆمەتبار دەکات و لە بڕیارەکانیان ناڕازییە، لە رێگای میدیاکانیشەوە فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست دەکات.

خۆرخێ پیکۆن رۆژنامەنووسی ئیسپانی و پەیامنێری ریلیڤۆ رایگەیاندووە، زۆربەی خێزانی تۆپی پێی ئیسپانیا لەدژی ریال مەدرید یەکیان گرتووە و دەیانەوێت شایانەکان سزا بدرێن، کە ئەم هەفتەیە بەیاننامەیەکیان لەدژی ناوبژیوانی یارییەکەی ئیسپانیۆل بڵاوکردەوە و رەخنەیان لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لالیگا گرت.

ریال مەدرید بەردەوام لە رێگای کەناڵی فەرمی یانەکەی پێش یارییەکان و دوای یارییەکان قسە لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانانی یارییەکانی دەکات، هەندێکجار کەناڵی فەرمی ریال مەدرید هێرش دەکاتە سەر بەشێک لە ناوبژیوانانی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button