ئاسیا

نەسڕ هەواڵێک لەسەر جۆن دۆران بەدرۆدەخاتەوە

Yariga App

یانەی نەسڕی سعوودی بەرپرسی هەواڵێک دەداتەوە لەسەر جۆن دورانی ئەستێرەی تازەی یانەکە.

پاش گواستنەوەی دوران بە 77 ملیۆن یۆرۆ، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە ئەو یاریزانە دەبێت لە بەحرەین بژی و رۆژانە هاتووچۆی نەسڕ بکات، چونکە لەگەڵ خۆشەیستەکەی دەژی بە بێ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێنابێت. ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی سعوودییەیە.

لەو وڵاتدا، تەنها لێخۆشبوون بۆ رۆناڵدۆ کراوە کە هەمان دۆخی هەیە، بەڵام نەسڕ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

هەموومان دەزانین هەواڵی ساختە هەیە، بەڵام ئەمەیان هەواڵێکی قێزەونی کۆمێدییە. جۆن ریازی خۆشدەوێت و ماڵەکەشی نزیک یاریگاکەمانە. ئەو ئەندامی تازە ی خێزانی ئێمەیە

بەیاننامەکەی نەسڕ باسی لەوە نەکردووە کە ئایا بەدەر لە یاساکان رێگە بە دوران دەدرێت لەگەڵ خۆشەویستەکەی بژی هاوشێوەی رۆناڵدۆ، یاخود ئەویاریزانە دەبێت بەتەنها بژی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button