ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاشکرابوو؛ خەریکبوو چێڵسی هەموو شتێک لە تۆتنهام تێکبدات

پێشتر سیناریۆییەکی هاوشێوە لەگەڵ ویلیان روویدابوو

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە دواساتەکانی نزیکبوونەوەی ماتیس تێل لە تۆتنهام، خەریکبوو پڕۆسەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

تۆتنهام لە دوا کاتژمێرەکانی مێرکاتۆی زستانە، تێلی لە بایرن میونشن تاوەکو کۆتایی وەرز گواستەوە. هەرچەندە سەرەتا تێل سپێرزی رەتکردەوە، بەڵام لە کۆتاییدا توانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە رازیبکات و بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیشی بەبڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستەکە زیادکرد.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، بەر لە پەیوەندیکردنی بە تۆتنهام، چێڵسی بە تووندی چووە نێو گفتوگۆکان و هەوڵی گواستنەوەی بە خواستندا، بەڵام ئەوکاتە تێل فڕۆکەی بۆ لەندەن و پشکنینی پزیشکی لە تۆتنهام ‘حجز’ کردبوو. تێل دەستبەجێ قسەی لەگەڵ ئانج پۆستێکۆگلو، راهێنەری سپێرز کرد و راهێنەرە ئوسترالییەکە تێلی رازیکرد پەیوەندی بە تیمەکەی بکات.

تێل لەدوای پەیوەندیکردنی بە تۆتنهام ئاشکرایکرد، هاری کەین، هێرشبەری میونشن رۆڵێکی باڵای لە رازیکردنی بە پەیوەندیکردن بە یانەکەی باکووری لەندەن گێڕا.

سیناریۆییەکی هاوشێوە لە ساڵی 2013 روویدا، کاتێک ویلیان، یاریزانی بەڕازیلی لەڕێگەبوو پەیوەندی بە تۆتنهام بکات، بەڵام لە دوا کاتژمێردا، چێڵسی چووە سەرهێڵ و یاریزانەکەی لە چنگی سپێرز هێنایە دەرەوە.

ئەمشەو تۆتنهام لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی کاراباو دەبێتە میوانی لیڤەرپوول و لەوانەیە تێل یەکەم یاریی فەرمی بە درێسی سپێرز بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button