یاریگا –
ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری لیڤەرپوول تووشی پێکان بوو، لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەی دادەبڕێت.
پاول جۆیس رۆژنامەنووسی بەریتانی لە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رایگەیاندووە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تووشی پێکان بووە، بەهۆی پێکانەوە لە دوو یاریی داهاتووی رێدز بێبەش دەبێت.
ئارنۆڵد بەهۆی پێکانەکەی لە یاریی داهاتووی لیڤەرپوول جامی کاراباو بەرامبەر تۆتێنهام هۆتسپێرس و یاریی پلەیمۆس لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بێبەش دەبێت و لەو دوو یارییە پشوو وەردەگرێت بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان، بۆ یاریی دێربی مێرسیساید بەرامبەر ئێڤەرتن لە پرێمەرلیگ بەردەست دەبێت.
ئارنۆڵد لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر بۆرنمس کە 2-0 بردنەوەیان بەدەستهێنا، تووشی پێکان بووە، بەڵام پێکانەکەی سووکە و چەند رۆژێکی کەم دادەبڕێت.