ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئێڤەرتن ئەرجەنتینییەکی گواستەوە

لەدوا ساتەکاندا گواستییەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن بە سەرکەوتوویی گرێبەستی لەگەڵ کارلۆس ئالکاراز واژۆ کرد.

لەسەر داوای دەیڤد مۆیس، راهێنەری نوێی ئێڤەرتن، ئالکاراز، یاریزانی پێشووی ساوسامتن و ئێستای فلامێنگۆ، بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە کرد.

ئالکاراز بووە یەکەم گرێبەستی ئێڤەرتن لەدوای گەڕانەوەی مۆیس بۆ سەرکردایەتیکردنی یانەکە.

ئالکاراز درێسی ژمارە 24 دەپۆشێت، لە دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی روونیکردەوە

بۆ هەموو ئاڵنگارییەکی ئەم یانە جوانە ئامادەم، بە ئۆفەرەکە رازیبووم تاوەکو لە پێناو خەونەکانم بجەنگم.

دەمەوێت بە هاندەران بڵێم، هەموو شتێک پێشکەشی ئەم درێسە دەکەم و هەوڵدەدەم ئێڤەرتن بگەینە لووتکە.

ئالکاراز پێشتر یاریی بۆ یانەکانی رایسینگ، ساوسامتن، یوڤێنتوس (خواستن) و فلامێنگۆ کردووە. هەروەها دوو یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی U23ی ئەرجەنتین کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button