ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئەیسی میلان ناوەڕاستکارێکی بە خواستن بەرەو فەڕەنسا بەڕێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان و ئۆڵیمپیک مارسێی لەبارەی گواستنەوەی ئیسماعیل بن ناسڕ ناوەڕاستکاری جەزائیری گەیشتنە رێککەوتن.

فابریس هاوکینس رۆژنامەنووسی فەڕەنسی لە کەناڵی RMC Sportـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، ئیسماعیل بن ناسڕ ناوەڕاستکاری جەزائیری بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی مارسێی فەڕەنسی، لە کۆتایی وەرز بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی یانە فەڕەنسییەکە دەتوانێت ناوەڕاتسکارە 27 ساڵانەکە بکاتە موڵکی خۆی.

ناوەڕاتسکارە 27 سالانەکە هاوینی 2019 لە ئیمپۆلییەوە روویکردە ریزەکانی ئەیسی میلان و 137 یاری بە درێسی رۆسۆنێری کرد و 7 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button