تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات
یاریگا –
جواو فێلیكس، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات.
جواو فێلیكس لە هاوینی ساڵی 2024 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.
گرێبەستەكەی یاریزانە 25 ساڵانەكە لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2031 بەسەردەچێت.
🚨 AC Milan reach verbal agreement with Chelsea to sign Joao Felix. #DeadlineDay deal for 25yo attacker straight loan, no buy option. Portugal forward’s full #CFC wages covered + #ACM to pay loan fee package worth €5.5m. W/ @JamesHorncastle @TheAthleticFC https://t.co/OnuoCDFVTH
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 3, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، جواو فێلیكس بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات.
لە رێككەوتنەكەی نێوان میلان و چێڵسیدا هیچ بژاردەیەكی كڕینەوە كارا نەكراوە.
میلان بۆ گواستنەوەی فێلیكس 5.5 ملیۆن یۆرۆ بە یانە لەندەنیەكە دەدات.
هێرشبەرە پۆرتوگالییەكە وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەكانی بارسێلۆنا یاریی كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە 44 یاریی كرد و توانی دە گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.