هەموو شتێک بزانە؛ وردەکاری 72 کاتژمێری پڕ لە ‘نەخێر’ی تۆتنهام
دواڕۆژی گواستنەوەکان لە ئینگلتەرا گەرمە
یاریگا –
تۆتنهام 72 کاتژمێری زۆر سەختی بەڕێکردووە و چەندین ئۆفەری بۆ گواستنەوەی یاریزانان رەتکراونەتەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا، تایمڵاینی دوا 72 کاتژمێری تۆتنهام بەسادەیی دەخاتەڕوو.
- کات و رێککەوت بە کاتی هەولێرە.
31 یەنایەر/کانوونی دووەم – 12:30 – تۆتنهام و بایرن میونشن لەسەر گواستنەوەی ماتیس تێل بە 50 ملیۆن پاوەند رێککەوتن.
31 یەنایەر/کانوونی دووەم – 20:00 – تۆتنهام گفتوگۆی لەگەڵ میلان بۆ گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری دەستپێکرد
31 یەنایەر/کانوونی دووەم – 20:30 – ماتیس تێل رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە تۆتنهام بکات
31 یەنایەر/کانوونی دووەم – 22:30 – گفتوگۆکانی نێوان تۆتنهام و تۆمۆری گەیشتنە ئاستێکی پێشکەوتوو
1 فێبرایەر/شوبات – 13:15 – تۆمۆری بڕیاریدا لە ئیەسی میلان بمێنێتەوە و تۆتنهامی رەتکردەوە
2 فێبرایەر/شوبات – 12:30 – تۆتنهام کێڤن دانسۆی بەبڕی 21 ملیۆن پاوەند لە لانس گواستەوە
2 فێبرایەر/شوبات – 19:30 – تۆتنهام گفتوگۆکانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی دەستپێکرد
3 فێبرایەر/شوبات – 12:30 – تۆتنهام لە گفتوگۆکانی گواستنەوەی دیساسی کشایەوە
3 فێبرایەر/شوبات – 13:30 – دەنگۆی پێشکەشکردنی ئۆفەرێک لەلایەن تۆتنهامەوە بۆ گواستنەوەی مارک گێی بڵاوبووەوە
3 فێبرایەر/شوبات – 14:15 – کریستال پاڵاس ئۆفەرە 70 ملیۆن پاوەندییەکەی تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی گێی رەتکردەوە
بەرەبەیانی سبەی سێشەممە کاتژمێر 02:00 بازاڕی گواستنەوە لە ئینگلتەرا دادەخرێت و تاوەکو ئەوکاتە بزانین تۆتنهام دەتوانێت کێ بگوازێتەوە.