ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا دوای شكستە گەورەكەیان: یارییەكی باشمان كرد

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی  لە دوای شكستە گەورەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ پێی وایە تیپەكەی یارییەكی باشی كردووە.

شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24ی پرێمەرلیگ.

گۆڵەكانی ئارسیناڵ لەلایەن ئۆدیگارد، تۆماس پارتی، لێویس، كای هاڤێرتز و نوانێری تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی مان سیتیش ئێرلینگ هالاند تۆماریكرد.


لە دوای یارییەكە پێپ گواردیۆلا گوتی:

لە 20 خولەكی كۆتاییدا رێنماییەكانمان جێبەجێ نەكرد، جگە لەوە تیپەكەمان یارییەكی زۆر باشیكرد، تەنیا لە 20 خولەكی كۆتایی پەشیمانم، پێش ئەوە یارییەكی باشمانكرد.

هێشتا لە مانگی شوباتداین، یاریی زۆرمان ماوە، یاریزانە گەورەكان هێشتا زۆر گرنگن، بێگومان یاریزانە نوێیەكان لە داهاتوودا یارمەتیمان دەدەن.

لە یارییەكەدا یاریزانەكان ئەو ئەركانەیان جێبەجێنەكرد كە داوام لێكردن.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button