فەرمی؛ مۆراتا پەیوەندی بە خولی تورکیەوە کرد
یاریگا –
ئالڤارۆ مۆراتا بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەیەکی خولی تورکیەوە کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک لە پێگە فەرمیەکانی گالاتاسەرای، یانە تورکیەکە گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانیەکەی راگەیاند.
چوونی مۆراتا لە ئەیسی میلانەوە بۆ گالاتاسەرای بەشێوەی خواستن دەبێت تا 20ی یەنایەری ساڵی 2026.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لایەنی تورکی بڕی 6 ملیۆن بە لایەنی ئیتاڵی دەدات لەپای ئەو ماوەی هێرشبەرە ئیسپانیەکە یارییان بۆ دەکات.
Profesyonel futbolcu Álvaro Borja Morata Martín’in 2 Şubat 2025 – 20 Ocak 2026 tarihleri arasındaki geçici transferi konusunda AC Milan SPA Kulübü ile anlaşmaya varılmıştır.
Buna göre, AC Milan SPA Kulübü’ne toplamda 6.000.000 euro geçici transfer bedeli ödenecektir.
Futbolcuya… pic.twitter.com/c7vdLWTNk7
— Galatasaray SK (@GalatasaraySK) February 2, 2025
هاوکات ئەوەشیان نووسیوە کە گواستنەوەکە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەییشی تێدایە. لەو بارەشدا، گالاتاسەرای بڕی 8 ملیۆنی یۆرۆی تر دەدات بە میلان.
ناوبراو لە هاوینی 2024 لە ئاتلێتیک مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ رۆسۆنێری، بەڵام نەیتوانی بە درێسی ئەو یانەیەوە خۆی بسەلمێنێ.