یاریگا –
کەناڵی ریال مەدرید هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، كه ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر تیپه كاتالۆنیه‌كه (1-0) دووچاری شكست بوو.
کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی یانەکە هێرشی توندی كرده سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ناوبژیوانی یارییه‌كه، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی مونیز رویز ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل كارتی سوری نه‌دا به رۆمێرۆی یاریزانی ئیسپانیوڵ كاتێك له دواوه به خراپی له ئیمباپێی یاریزانی ریال مه‌دریدا و به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ڤار به فاولێك كۆتایی به مشتومه‌ره‌كان هێنا.
🖥️💥 Ataque de locura transitoria del VAR en el Espanyol – Real Madrid.
👉🏻 Romero clava los tacos en el gemelo de Mbappé de forma completamente intencionada.
❌ ROJA DIRECTA CLARÍSIMA.
▪️ El arbitraje de Muñiz Ruiz e Iglesias Villanueva está siendo esperpéntico. pic.twitter.com/I8Y9fQDGfP
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) February 1, 2025
هه‌روه‌ها له حاله‌تێكی دیكه كه تۆپ له قاچه‌كانی ڤینیسیۆسه، به‌رگریكارێكی ئیسپانیوڵ به توندی ئێمباپێ ده‌گرێت و ده‌رفه‌تی جوڵه‌ی بۆ پێشه‌وه پێنادات، ئه‌م رووداوانه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌لایه‌ن شرۆڤه‌كارانی كه‌ناڵی ریال مه‌دریدی لێكه‌وته‌وه.
ئیتورالدی گۆنزالێز، شرۆڤەکاری بەرنامەی کادینا سێر، سەرسوڕمانی خۆی لەم بڕیارەی ناوبژیوان نیشاندا و گوتی، ئەمە کارتی سوورە، یەکێکە لە خراپترین بڕیاره‌كان کە ئەمساڵ بینیومە، ئه‌م لێدانه دەکرا ژیانی وەرزشی ئێمباپێ له‌ناو ببات.
شرۆڤه‌كاره‌كه زیاتر گوتی، ئەوە جێگەی نیگه‌رانیه کە ئەم یاریزانه ده‌بێت کارتی سوور وه‌ربگرێت ، شەرمەزارییە بۆ ناوبژیوان، ئه‌م لێدانه هیچ چانسێک بۆ یاریزانه‌كه ناهێلێته‌وه، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی پێکانێکی سەخت.
⚠‼@Itu_edu sobre la roja que pide el Madrid por la entrada de Carlos Romero a Mbappé #EspanyolRealMadrid
🗣 “ES ROJA, una de las peores entradas QUE HE VISTO ESTE AÑO”
✋ “Si le coge bien PUEDE DESTROZARLE LA CARRERA A MBAPPÉ”
❌ Muñiz Ruiz le ha sacado amarilla pic.twitter.com/nPj8RtxovB
— Carrusel Deportivo (@carrusel) February 1, 2025
هه‌روه‌ها شرۆڤەکاران ئاماژەیان بە دۆسیەی نێگریرا کرد و ئاماژه‌یان به كاره‌كانی لالیگا دژی ریال مه‌درید كرد.
كه‌ناڵه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، ئەوە شتێکی سەرسوڕهێنەرە کە لەم خولەدا ڕوودەدات، ئەمە خولی پیسی نێگریرایە، تەنانەت ناوبژیوانی یاریگاش بیری لەوە نەکردۆتەوە کارتی سووری پێبدات ئەو یاریزانە دەبوو کارتی سووری وه‌ربگرێت و دەربکرێت، گۆڵ تۆمار دەکات، بەم شێوەیە چارەنووس لەلایەن سی تی ئەیەوە دیاری دەکرێت، ئەمە خولی ئیسپانییە.
📺 Real Madrid TV diffusera cette nuit une compilation des erreurs de l’arbitre Muñiz Ruiz durant #EspanyolRealMadrid.
🗞️ (via @theMadridZone) pic.twitter.com/50v347Cfrw
— LigActu 🇪🇸 (@LigActu) February 1, 2025
شرۆڤه‌كاران ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، هه‌ردوو ناوبژیوان مونیز رویز و ئیگلیسیاس ڤیلانوێڤا نابێت بۆ یەک چرکەی تر جلوبەرگی ناوبژیوانی بپۆشن.
له كۆتاییدا كه‌ناڵه رایگه‌یاندووه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌م دۆخه به‌رپرسه، ئامانج له‌م كارانه رێگریکردنه له زیادکردنی خاڵه‌كانی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی دیكه و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگایه.