ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرسەی ئاستۆن ڤیلا؛ تیمەکەی بیرمینگهام دوو ئەستێرەی گەورە دەگوازێتەوە

ڤیلانز لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا تیپەکەی تۆکمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەسەر گواستنەوەی مارکۆ ئاسێنسیۆ رێککەوت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤیلا ئامادەیە تەواوی مووچەی نیوەی ئەم وەرزەی ئاسێنسیۆ لەئەستۆ بگرێت و تاوەکو کۆتایی وەرز بەخواستن دەیگوازێتەوە.

دەمێکە یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا بە تواناکانی ئاسیسنیۆ سەرسامە و لەم مێرکاتۆیەدا، هانی یانەکەیدا، تاوەکو بەخواستن بیگوازنەوە.

هەرچەندە لە سەرەتای مێرکاتۆی زستانەدا، ئاستۆن ڤیلا دۆنێل ماڵنی لە بۆڕووسیا دۆرتموند گواستەوە، بەڵام هەر بەدوای یاریزانی نوێوە بوون، تایبەت دوای چوونە دەرەوەی هەریەکە لە ئێمیلیانۆ بوێندیا (بایەر لیڤەرکوزن) و جۆن دوران (نەسڕ).

لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ شەممە، ئاستۆن ڤیلا و مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد بە خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە رێککەوتن.

ئاسێنسیۆ، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید لەم وەرزەدا، دوو گۆڵی لە کۆی 16 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بۆ پاریس سانجێرمان کردووە.

ئاسێنسیۆ لە هاوینی ساڵی 2023 پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و لە یەکەم وەرزیدا، بەشداری لە 31 یاریدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button