گواستنەوەی بەرگریکارێکی مانچێستەر یونایتد شکستیهێنا
تاوەکو ئێستا هۆکارەکە نەزاندراوە
یاریگا –
گواستنەوەی تیرێل ماڵاسیا لە مانچێستەر یونایتدەوە بۆ بێنفیکا شکستیهێنا.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بێنفیکا ئامادەبوو ماڵاسیا بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بگوازێتەوە، بەڵام گفتوگۆی نێوان هەردوو یانەکە بێئەنجام بوو.
راداری یاریگا؛ ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی دەگوازێتەوە
بڕیاربوو دوێنی شەممە، ماڵاسیا بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی بۆ بێنفیکا، گەشتی لیسبۆن، پایتەختی پۆرتوگال بکات، بەڵام گەشتەکە هەڵوەشایەوە.
ماڵاسیا بەهۆی پێکان، بەشداری لە بەشێکی زۆری یارییەکانی وەرزی رابردوودا نەکرد، تەنیا هەشت یاریی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکاندا کرد.
ماڵاسیا بژاردەی سێیەمی روبن ئامۆریم لە باڵی چەپی بەرگری، دوای هەریەکە لە لووک شۆو و دیۆگۆ داڵۆت.
ماڵاسیا دوای 550 رۆژ، یەکەم یاریی ئەم وەرزەی لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی رابردوو لە بەرامبەر بۆدۆ/گلیمت لە یۆرۆپالیگ کرد.
ماڵاسیا لە دوو یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ و بۆرنمس سەرەکیبوو، بەڵام لەوەتەی 22ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.
بەرگریکاری هۆڵەندی لە هاوینی ساڵی 2022 لە فاینۆردەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد. لەوساتەوە 39 یارییکردووە.