ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راداری یاریگا؛ ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی دەگوازێتەوە

ئامۆریم هێڵی بەرگری تۆکمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاماژەکانی گواستنەوەی پاتریک دۆرگو بە مانچێستەر یونایتد، زیاتر رووندەبنەوە.

دۆرگو، بەرگریکاری دانیمارکی و لێچی، بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر پارما نەکرد، کە بەسەرکەوتنی تیمەکەی 3-1 تەواوبوو.

سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، دۆرگو گەشتی مانچێستەر دەکات و دوای پشکنینی پزیشکی، دەبێتە جەنگاوەرێکی دیکەی روبن ئامۆریم لە هێڵی بەرگری.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئیتاڵییەکە بێت، لێچی و مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی دۆرگو بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون.

دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی تەنیا 168 هەزار پاوەند لە نۆرشلاندی دانیمارکییەوە پەیوەندی بە لێچی کرد. دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2023 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لێچی کرد، لەو ساتەوە 57 یارییکردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستە.

مانچێستەر یونایتد دوای خەرجییەکانی هاوینی رابردوو بە گواستنەوەی کۆمەڵێک یاریزانی وەکو لێنی یۆرۆ (58.9 ملیۆن پاوەند) و ماتیس دی لیخت (42.9) ملیۆن پاوەند، ئێستا سیاسەتێکی نوێ پەیڕەودەکات و دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، ئینجا پارە خەرج بکات.

دوایین پەرەسەندن؛ گفتوگۆکانی مانچێستەر یونایتد و دۆرگو بەکوێ گەیشتووە؟

بژاردەی دووەمی مانچێستەر یونایتد کێیە؟

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئالڤارۆ فێرناندێز، بژاردەی دووەمی مانچێستەر یونایتدە، هەرچەندە بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لە ئۆڵدترافۆرد بوو، بەڵام هیچ یارییەکی نەکرد، بەڵکو بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی پرێستن نۆرس ئێند، گرانادا و بێنفیکا کردووە.

فێرناندێز لە هاوینی ساڵی رابردوو بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێنفیکا کرد، بەڵام خاڵێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە، کە ماف بە مانچێستەر یونایتد دەدات، دەستبەجێ بیگوازێتەوە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەم وەرزەدا 31 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ بێنفیکا کردووە، خاوەنی سێ گۆڵ و چوار ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button