ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان راشفۆرد و بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

"کێشەیەکی گەورە دروست بووە"

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی مارکۆس راشفۆرد، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بێهیوا دەبێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بیر لە کشانەوە لە گواستنەوەی مارکۆس راشفۆرد دەکاتەوە و گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانە کاتالۆنییەکە ئەستەمە و  وەستاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، لە چەند کاتژمێری رابردوودا بارسێلۆنا قسەی لەگەڵ خودی مارکوس رشفۆرد کردووە، یانە ئیسپانییەکە گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێن بۆ یاریزانەکە و کێشەی دابینکردنی مووچەکەی، ئەستەمە بتوانن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە، بارسێلۆنا دەبێت دەستبەرداری یاریزانێکی دیکە ببێت، بەڵام ئانسو فاتی رەتیدەکاتەوە یانەکە جێبهێڵێت، هەر بەو هۆیەش بارسا بەتەواوی لە گواستنەوەی راشفۆرد بێهیوا دەبێت.

رێلێڤۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، مانچێستەر یونایتد لەسەر بیرۆکەی دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە ئینگلیزەکە سوورە. ئێستا چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە.

ئاستۆن ڤێلا گرنگییەکی زۆر بە یاریزانەکە دەدات. بەهۆی دەستبەرداربوون لە جۆن دۆران لەبەرامبەر 77 ملیۆن یۆرۆ توانای گواستنەوەی راشفۆردیان هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەش نەکردووە.

رۆژی دووشەممە دەرگای مێرکاتۆی زستانە لە ئینگڵتەڕا دادەخرێت. لەگەڵ تێپەڕینی هەر کاتژمێرێک راشفۆرد زیاتر لە بارسێلۆنا دووردەکەوێتەوە و چارەنووسی بەناڕوونی ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button