یاریگا –
كارگێری یانەی بارسێڵۆنا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا هەوڵدەدات پێش یاریی كلاسیكۆ له 11ـی ینار هاندەرانی بارسا تووشی سەرسوڕمان بکات.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نوو بەردەوامە، بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوه و گرنگی ده‌ده‌ن بە گەڕانەوەی یارییەکان بۆ ئه‌م یاریگایه له‌م وه‌رزه.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێشهاتەکان زۆر ئەرێنین، كارگێری بارسێلۆنا گەشبینە بە ئەگەری گەڕانەوەی یاری كلاسیكۆ بۆ یاریگای كامپ ن‌و کە بڕیارە لە کۆتایی هەفتەی دووەمی مانگی ئایاردا به‌رێوه‌بچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوە بۆ کامپ ن‌و لەم بەروارە نزیكترین سیناریۆیە کە ئێستا لەلایەن كارگێری یانەکەوە کاری لەسەر دەکرێت، بە پشتبەستن بە راپۆرتەکانی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم پڕۆژه‌یه.
رۆژنامه‌كه روونیكردووته‌وه، ئەمڕۆ دەستەی كارگێری یانه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی لاپۆرتا کۆدەبێتەوە، وەک چۆن لە کۆتایی هەموو مانگێکدا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مرۆ تاوتوێی چەند پرسێک ده‌كه‌ن، لەوانە پرسی گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ یاریگای كامپ ن‌و له یاریی كلاسیكۆ.
له كۆتاییدا رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، دەستەی کارگێڕی پێیان وایە گەڕانەوە بۆ یاریگاکە له یاریی كلاسیكۆ پاڵنه‌رێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ یاریزانان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌كان ده‌بێت، و هانده‌رانیش پێیان وایه ئه‌گه‌ر له‌م كاته بگه‌رێنه‌وه یاریگاكه ئه‌وا كامپ ن‌و بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته دۆزه‌خ.