دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ویڵیامس بیلباو جێدەهێڵێت و ریال مەدرید بەرگریکارێکی پرێمەرلیگی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
تۆتنهام تەواوی سەرنجی لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک داناوە، ئارسیناڵ لە گواستنەوەی گەوهەرێکی نەرویجی نزیکە و وۆڵڤز بەرگریکارێکی خولی فەڕەنسا دەگوازێتەوە…
تۆتنهام گفتوگۆی لەگەڵ ساومسامتن و لیل بۆ گواستنەوەی تایلەر دیبڵینگ و ئانجڵ گۆمێس دەستپێکردووە – تێلێگراف
تۆتنهام و ئارسیناڵ ئامادەن بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس پێشکەشی ئاتلێتیک بیلباو بکەن – فیچاخێس
ریال مەدرید، بایرن میونشن و یوڤێنتوس گرنگیان بە دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمس داوە – فیچاخێس
ئارسیناڵ زۆر لە گواستنەوەی سڤێرێ نیپان، ناوەڕاستکاری نەرویجی و رۆسبنبۆرگ نزیکە – ئیندیپێندێنت
بایەر لیڤەرکوزن و مانچێستەر سیتی گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی جەیمس ماکئاتێ دەستپێکردووە – دەیلی مەیڵ
ئێمیلیانۆ بوێندیا، ناوەڕاستکاری ئاستۆن ڤیلا نزیکە بە خواستن پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن بکات – فلۆریان پلێتێنبێرگ
ئاستۆن ڤیلا و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی بۆ ڤیلا پارک رێککەوتوون – فابریزیۆ رۆمانۆ
جواو فێلیکس لەلایەن ئاستۆن ڤیلاوە داواکراوە، بەڵام ناتوانێت بە خواستن زیاتر لە یەک یاریزان لە چێڵسی بگوازێتەوە – تۆک سپۆرت
جۆن دوران، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا بووەتە ئامانجی نەسڕی سعوودی و بەهای ئێستای لە بازاڕەکان گەیشتووەتە 100 ملیۆن یۆرۆ – فووتبۆڵ ترانسفێرس
وۆڵڤز گفتوگۆی لەگەڵ لێنس بۆ گواستنەوەی کێڤن دانسۆ دەستپێکردووە – تێلێگراف
بۆ گواستنەوەی کەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند، لیڤەرپوول و چێڵسی رکابەری ناپۆلی دەکەن – کۆریێرێ دێلۆ سپۆرت
نیوکاسڵ یونایتد چاوی بڕیوەتەوە ئیلیا زابارنی، بەرگریکاری نێودەوڵەتی یوکراینا و بۆرنمس – I
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خواستن کریستۆفەر ئێنکونکو، هێرشبەری چێڵسی بگوازێتەوە، بەو مەرجەی مارکوس راشفۆرد ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت – ئاتلێتیک
راشفۆرد تاوەکو ئێستا ئێستا چاوەڕێی بارسێلۆنایە – میرەر
چێڵسی چاوی بڕیوەتە بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری سلۆڤینیا و لایپزیگ، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە – تیم تۆک
برێنتفۆرد ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئاندرێس کریستێنسێن، بەرگریکاری بارسێلۆنا دەکات – ئیندیپێندێنت