ئارسیناڵ جمووجۆڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دەستپێکرد
ئارتێتا دەیەوێت قەیرانی هێرشبەری چارەسەر بکات
یاریگا –
ئارسیناڵ لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی کوالێتی بەرز سوورە، بەڵام بژاردەکان ئاسان نین.
لە دوای تووشبوونی گاربیێل خێسوس بە پێکانێکی درێژخایەن، لەسەر داوای میکێل ئارتێتا، هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دەستیپێکردووە. یەکێک لە بژاردەکان، بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری سلۆڤینی و لایپزیگە.
پێگەی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری کارەکانی شێشکۆ رەتیدەکاتەوە، بریکارەکەی بە خواستن یانەکە جێبهێڵێت، ئەمەش دەرگای گواستنەوەی هەمیشەیی بەڕووی یاریزانەکە دەکاتەوە.
لە هاوینی رابردوودا ئارسیناڵ هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی شێشکۆدا، بەڵام لە کۆتاییدا یاریزانەکە بڕیاری مانەوەیدا.
بەهای هێرشبەری 21 ساڵییەکە دەگاتە 70 ملیۆن پاوەند و لە هاوینی ساڵی 2023 لە رێد بوڵ سالزبوورگەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد.
شێشکۆ لەم وەرزەدا هەشت گۆڵ و دوو ئەسیستی لە بۆندسلیگا کردووە. لە کۆی گشتیدا 31 گۆڵی لە 67 یاریدا بۆ یانە ئەڵمانییەکە کردووە، پێشتر سێ نازناوی خولی نەمسایی و جام و جامی سوپەرێکی نەمسای بردووەتەوە.
لەسەر ئاستی کەسی، شێشکۆ سێ ساڵە لەسەریەک، بە باشترین یاریزانی لاو لە سلۆڤینیا دەستنیشان دەکرێت.
ئارسیناڵ چەندین ساڵە کێشەیەکی گەورەی لە هێڵی هێرشبەردندا هەیە. لەدوای پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ لە وەرزی 2019-20، هیچ هێرشبەرێک لە ئارسیناڵ نەیتوانیوە 20 گۆڵ لە وەرزێکدا بکات.
شێشکۆ لە هاوینی رابردوودا، گرێبەستەکەی لەگەڵ شێشکۆ نوێکردەوە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستە نوێیەکە بۆ ماوەی 5 وەرزە، بەڵام مەرجێک لە گرێبەستەکە هەیە، رێگە بە یاریزانەکە دەدات لە هاوینی 2025 یان 2026 پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.