لیڤەرپوول خۆی بۆ رۆیشتنی محەمەد سەڵاح ئامادە دەکات
بژاردەیەکی سەرەکی و سێ بژاردەی لاوەکی
یاریگا –
لیڤەرپوول خۆی بۆ رۆیشتنی محەمەد سەڵاح ئامادەکردووە و شوێنگرەوەی دۆزیوەتەوە.
هێرشبەرە میسڕییەکە پاش شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، تاوەکو ئێستا بۆ نوێکردنەوەی لەگەڵ یانەکە رێکنەکەوتووە.
سعوودییەکان چاویان لەسەر یاریزانەکەیە و ئۆفەرێکی گەورەیان بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە، ئەگەر رێدز لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە سەرکەوتوو نەبێت، هاوینی داهاتوو یاریزانەکە لە خولی رۆشن یاریی دەکات.
دانی مێرفی، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی تیم تۆک ئاشکرایکردووە لە ئەگەری رۆیشتنی محەمەد سەڵاح، رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی و ئەستێتەی ریال مەدرید نزیکترین شوێنگرەوەی ئەستێرە میسڕییەکە دەبێت.
Liverpool have been told Real Madrid's Rodrygo is the man to go for if Mohamed Salah leaves 👀 https://t.co/rqwii2q7EP
— TEAMtalk (@TEAMtalk) January 21, 2025
مێرفی لەوبڕوایەدایە رۆدریگۆ دەتوانێت شوێنی سەڵاح بەباشی پڕبکاتەوە، چونکە یاریزانەکە لە دوایین سێ وەرز ئاستێکی باشی پێشکەشکردووە و توانای سەرکردایەتیکردنی رێدزی دەبێت.
دەزانم دۆخی گرێبەست واژۆکردن لەگەڵ مەدریدییەکان چۆنە، بەڵام رۆدریگۆ وەک بژاردەیەک دەبینم چونکە بەردەوام ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لە سێ ساڵی رابردووش دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.
ژمارەکانی وەک محەمەد سەڵاح نین بەڵام دەتوانێت متمانەی خەڵکی بەدەستبهێنێت، یاریزانێکی خێرایە و هەموو هەفتەیەکیش لەژێر فشارێکی گەورە یاریی دەکات.
مێرفی لەوبڕوایەدایە رۆدریگۆش تاکە بژاردە نییە، ئەگەر ریال مەدرید ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت. جارۆد بۆون ئەستێرەی وێستهام یونایتد، ئەنتۆنی سێمینیۆ ئەستێرەی بۆرنمس و تایلەر دیبلینگی یاریزانی لاوی ساوسامپتنیش بۆ شوێنی سەڵاح گونجاون.