ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ گەورەیەکی سێریا ئەی لە گواستنەوەی گارناچۆ نزیکدەبێتەوە

"دوو یاریزان بەیەکەوە دەگوازنەوە"

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی هەنگاوێکی گەورە لە گواستنەوەی گارناچۆ نزیکدەبێتەوە.

خڤیچا کڤاراتسخێلیا لەم زستانە ناپۆلی جێهێشت و بەبڕی 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد. یانە ئیتاڵییەکە بەدوای شوێنگرەوەی کڤارا دەگەڕێت.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئانتۆنی کۆنتی راهێنەری ناپۆلی بە تەلەفۆن لەگەڵ ئالیخاندرۆ گارناچۆی ئەستێرەی لاوی مانچێستەر یونایتد قسەی کردووە و گفتوگۆکان ئەرێنین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە ناپۆلی لە رێککەوتن لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نزیکە، ئامادەن 50 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە خەرج بکەن. بەڵام شەیتانە سوورەکان داوای 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

ئالیخاندرۆ گارناچۆ

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو نوێنەرانی ناپۆلی بە سەرکردایەتی جیۆڤانی مانا، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە و نوێنەرانی مانچێستەر کۆدەبنەوە و ئیتاڵییەکان ئامانجیانە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دێلۆ سپۆرت، ئەمڕۆ یوڤێنتوس بەفەرمی گرێبەستی دانێلۆی بەڕازیلی هەڵدەوەشێنێتەوە، بڕایتن لە ئینگڵتەڕا، فلامینگۆ و سانتۆس لە بەڕازیل و ناپۆلیش کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن. بەڵام پێدەچێت بەرگریکارە بەڕازیلییەکە ناپۆلی هەڵبژێرێت و هەر لە ئیتاڵیا دەمێنێتەوە.

دانێلۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button