ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ریکۆردێکی ئارسن ڤینگەری یەکسانکردەوە و چاوی لە گەیشتنەوەیە بە فێرگسن

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا بە بردنەوەیەکی گەورە موژدەی بە هاندەرانی مانجێستەر سیتی دا کە یانەکەیان لەسەر رێڕەوە راستەکەن، ئەوە دوای یەکسانبوونەکەیان 2-2 بەرامبەر برێنتفۆرد.

پێپ گواردیۆلا و یاریزانەکانی لە میانی یارییەکانی هەفتەی 22ی  پڕێمەرلیگ بوون بە میوانی ئێپسویچ تاون و توانیان بە 6 گۆڵی بێ وەڵام خاوەن ماڵ گۆڵباران بکەن.

بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و مێژوو، ئەوە جاری 13 بوو مانچێستەر سیتی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئیسپانییەکە بتوانن لە یارییەکی پرێمەرلیگدا +6 گۆڵ تۆمار بکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئۆپتا، بردنەوە بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ یان زیاتر، گواردیۆلا توانی لەگەڵ ئارسین ڤینگەردا یەکسانبێتەوە. ئێستا تەنها سێر ئالێکس فێرگسن ماوەتەوە کە ئەمیان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد توانیبووی 14 جار ئەو کارە ئەنجام بدات.

بردنەوەکە گرنگیەکی دیکەی مەعنەویی هەبوو بۆ سیتیزنس پێش یاریی داهاتوویان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لەم هەفتەیە چامپیۆنزلیگ و و پاشان چێڵسی لە هەفتەی داهاتوو لە پرێمەرلیگ، بەوەی توانیان بگەڕێنەوە بۆ پلەی چوارەم و فشارخستنەسەر رکابەرەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button