ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ئامانجی سەرەکی مێرکاتۆی زستانە دەستنیشان دەکات

هاوکێشەیەکی قورسە و لەوانەیە بە پارە چارەسەر ببێت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ سوورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی ‘سوپەر’ تاوەکو توانای رکابەری نازناوی پرێمەرلیگی هەبێت.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە، لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، هێرشبەرێکی ئاست بەرز بگوازنەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ خەریکە ئۆفەرێک بەبڕی 70 ملیۆن پاوەند، بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ ئامادە دەکات.

ئارتێتا لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرێک رایگەیاندبوو

ئێستا زۆر پێویستیمان بە هێرشبەرێکە، ئەمەش بەهۆی رووداوەکانی چەند هەفتەی رابردوو. پلانێکمان هەیە و دەمانەوێت پێداچوونەوە بە پێکهاتەکەماندا بکەین، یاریزانی ئەکادیمیامان هەیە، دەمانەوێت گۆڕانکاری بکەین.

بوکایۆ ساکا، بەر لە جەژنی کریسمس، نەشتەرگەری بۆ رانی کرد و تاوەکو ناوەڕاستی مارس/ئاداری داهاتوو یاریی ناکاتەوە، کەچی گابریێل خێسوس، بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاریی ناکاتەوە.

ئێلڤیس باسانۆڤیچ، بەڕێوەبەری کارەکانی شێشکۆ دووپاتیکردووەتەوە، چوونە دەرەوە لە مێرکاتۆی زستانە لە لاپیزیگ قورسە، چونکە یانەکە خەریکی ململانێیە بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

لەلایەکی دیکەوە، ئارسیناڵ رکابەری مانچێستەر یونایتد لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یۆکێرش، دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button