سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ هیلال دۆخی نێیماری یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی بەفەرمی دۆخی نێیمار دا سیلڤار یەکلاکردەوە بۆ قۆناخی دووەمی یارییەکانی خولی ئەو وڵاتە.

نێیمار هاوینی 2023 دوای گەشتەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان وەک کۆتا یانەی ئەوروپا، بە گرێبەستێکی دوو ساڵە و بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گرێبەست لە مێژووی یانەکانی خولی سعودیە گواسترایەوە ئەو وڵاتەی کەندا. ئەوە و هەروەها زانیارییەکان باسیان لە پێدانی مووچەی 150 ملیۆن یۆرۆیش دەکرد بۆ هەر ساڵێک. بەڵام پێکانی سەخت ناوبراوی لە زۆرینەی هەرە زۆری یارییەکانی هیلال دابڕاند و تا کار گەشتە ئەوەی ئەمشەو خۆرخێ خیسۆس بەتەواوەتی جێنەبوونەوەی نێیمار لە یانەکەیدا رابگەیەنێت. ئەوەش دوای دابڕانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێکی تەواو و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر کە سەرلەنوێ تووشی پێکان هاتەوە.

لە دوای بردنەوە مێژووییەکەی ئەمشەویان 9-0 بەرامبەر یانەی فەتح، خیسۆس دەربارەی نێیمار کە گرێبەستەکەی تا هاوین ماویەتی، وتی

نێیمار ناتوانێت بەو ئاستە بەرزەی ئێستای ئێمە یاریی بکاتەوە. شتەکان بۆ ئەو زۆر زەحمەت بوونە.

دەربارەی ئەو بەشەی گرێبەستەکەی کە نێیمار لەگەڵ هیلال ماویەتی، ئەو راهێنەرە وتی

نێیمار لەگەڵ هیلال گرێبەستی هەیە بەڵام من ناتوانم لەسەر هیچ شتێکی دیکە و قسە بکەم. ئەوە پەیوەستە بە کارگێڕی یانەکەوە. من هیچ شتێ دەربارەی داهاتووی نێیمار نازانم.

نێیمار لەوەتەی دەستپێکی ئەم وەرزەوە تا ئێستا تەنها 2 جار بە درێسی هیلالەوە دەرکەوتووە. لەو دوو جارەشدا تەنها 42 خولەک بەشدارییکردووە.

ئەمڕۆ سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە گفتوگۆی یانەیەکی ئەمریکی دەکرد بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ خولی ئەو وڵاتە:

نێیمار لەگەڵ یانەیەکی ئەمریکی گفتوگۆ دەکات – Yariga

 

بابەتی زیاتر

Back to top button