ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیه‌كی بارسێلۆنا گاڵتە بە ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

گاڤی ئەستێرەی بارسێلۆنا باسی ئەگەری دووبارە رووبەڕووبوونەوەیان به‌رامبه‌ر  ریال مەدرید ده‌كات لە جامی شای ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە ئەنجامی 5-1 لە ریال بیتیس بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مشه‌ویش ریال مەدرید لە قۆناخی 16ی رووبەڕووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە.

بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لە تۆماركردنی  پێنج گۆڵ بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریكۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنجامی 5-2 لە ریال مەدریدی بردەوە.


گاڤی دوای یارییەکەی ریال بیتس گوتی،

ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین نازناو بۆ یانەکە بەدەستبهێنین، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بتوانین باشترین پێشكه‌شی یانه‌كه‌ بكه‌ین.

سەبارەت بە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەیان به‌رامبه‌ر ریال مەدرید لە جامی شا، گاڤی بە گاڵتەجاڕیەوە وەڵامی دایەوە و گوتی،

گرنگ نییە یارییەکە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بێت یان لە یاریی کۆتایی، ئێمە بۆ بردنەوە و گۆڵێکی زۆر به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاریی ده‌كه‌ین چونکە ئێمە بارسێلۆناین.

یاریزانه‌كه‌ی بارسا گوتیشی، تیپه‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك یاریزانی باشی هه‌یه‌، توانای بردنه‌وه‌ی هه‌موو یارییه‌كه‌ی هه‌یه‌ و متمانه‌م به‌ تیپه‌كه‌مه‌.


زیاتر گوتی،

بارسا له‌ دۆخێكی باشدایه‌، یاریزانه‌كانمان لاون ده‌توانین كاری گه‌وره‌ بكه‌ین، ئێمه‌ له‌ یاریكۆتایی جامی سوپه‌ر له‌ ریال مه‌دریدمان برده‌وه‌ ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ش به‌رامبه‌ریان یاریی بكه‌ینه‌وه‌، ئامانجی ئێمه‌ بردنه‌وه‌ و تۆماركردنی گۆلێكی زۆره‌.

له‌ كۆتاییدا گاڤی باسی یاماڵی هاورێی كردو گوتی،

له‌ دوای لیۆنێڵ مێسی گاڤی باشترینی جیهانه‌ یاریزانێكی لاوه‌ و كاری گه‌وره‌ ده‌كات و چاوه‌روانی كاری گه‌وره‌تری لێده‌كه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button