هیران ئازاد ریزەکانی قوە جەوییە بەجێدەهێڵێت و بە یاریزانێکی شورتە دەگۆڕدرێتەوە
یاریگا –
هیران ئازاد ریزەکانی قوە جەوییە بەجێدەهێڵێت و لوئەی سەڵاح بڕیاریداوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە کوردە بێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لوئەی سەڵاح راهێنەری یانەی قوە جەوییە بڕیاریداوە دەستبەرداری هیران ئازاد یاریزانی یانەکەی بێت، ئەگەر جەوییە بتوانێت لەگەڵ یاریزانێکی دیکە بیگۆڕێتەوە کە لوئەی سەڵاح پێی رازی بێت، راهێنەرەکەی جەوییە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵ دەکات.
هیران ئازاد دوای ئەوەی بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ ناکۆکی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی دروستبوو، بەبێ رەزامەندیی لوئەی سەڵاح گەشتی کردبوو، پەیوەندیی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی سارد بووە، لە هیچ یارییەک یانەکەی سەرەکی نەبووە و لە دوایین یاریی قوە جەوییە بەرامبەر دهۆک لە چارەکی کۆتایی بەشداریی کرد.
گۆڕینەوەی لەگەڵ ئەحمەد فەرحان هێرشبەری یانەی شوڕتە یەکێکە لە ئەگەرەکان و لەوانەیە یاریزانە کوردەکەی جەوییە لەم زستانە بچێتە ریزەکانی شوڕتە، کە هاوینی رابردوو هیران لە دهۆکەوە پەیوەندی بە ریزەکانی قوە جەوییە کرد.