ئیسپانیاگرنگترین

ناو ماڵی مەدرید تەقەی تێكەوت؛ یاریزانەكان لەگەڵ ئانچێلۆتی دڵخۆش نین

تۆڕی رێلیڤۆ زانیارییەكان ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

لە دوای شكستە گەورە و قورسەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر بارسێلۆنا تا دێت رەخنەكان ئاڕاستەی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی زیاتر دەبێت.

شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەک بوونەوە و بارسێلۆنا بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، چەند یاریزانێک لە ناو ریزەكانی ریال مەدرید لەگەڵ كارلۆ ئانچێلۆتی دڵخۆش نین.

ئاماژە بەوەشكراوە، چەند كەسێک لە ناو مەدرید پێیان وایە فلۆرینتینۆ پێرێزیش لە شكستەكانی ئەم وەرزەی مەدرید بەرپرسیارە، چونكە لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا تیمەكەی بەهێز نەكرد. پێیان وایە پێرێز زیاتر گرنگی بە لایەنی ئابووری وەک لە سەركەوتن لە ناو یاریگا دەدات.

ئەوەشخراوەتە روو، یاریزانانی مەدرید هەست بە ماندووبوونێكی زۆر دەكەن، ئەمەش بەروونی كاریگەری لەسەر ئاستیان هەیە.

رێلیڤۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەشێک لە یاریزانانی ریال مەدرید پێیان وایە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەرێکی نەرمە لەگەڵ هەندێک یاریزان بەڵام لەگەڵ هەندێکی تردا توند و تیژە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button