
یاریگا–
جۆردان هێندێرسۆن، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی لیڤەرپوول وەکو باشترین یاریزانە وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2019 دیاریکرا.
ماڵپەری فەرمی سێ شێرەکان بڵاویکردەوە ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەکەیان دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش و بەدەست هێنانی چەندین ناسناو لەگەڵ یانەکەی، وەکا باشترین یاریزانی ساڵی وڵاتەکەیان خەڵاتکرا.
هێندێرسۆن ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری حەوت یاریکرد و لەگەڵ لیڤەرپوول ناسناوی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانی بەدەست هێنا.