یاریگا –
ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی یارییەكانی جامی كەنداو هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەحرەین دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی بەحرەین رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی كەنداو.
پڕۆفایلی یاری
عێراق لە یەكەم یارییدا رووبەرووی یەمەن بووەوە و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە.
تاكە گۆڵەكەی عێراق لەلایەن ئەیمەن حوسێن لە خولەكی 64ی یارییەكەدا تۆماركرا.
لە بەرامبەردا بەحرەینیش لە یەكەم یارییدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی سعوودیەی بردەوە.
لە ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی بەحرەین لە پلەی یەكەم دێت و هەڵبژاردەی عێراقیش كە هەردووكیان خاوەنی سێ خاڵن لە پلەی دووەم دێت.
ئەگەر ئەمڕۆ هەركام لە هەڵبژاردەكان یارییەكە بباتەوە ئەوا راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی داهاتوو.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق
جەلال حەسەن
موهەنەد جیازی، رێبین سولاقا، زەید تەحسین، مستەفا سەعدون
ئەمیر عەماری، ئیبراهیم بایش
عەلی جاسم، ئەمجەد عەتوان، یوسف ئەمین
ئەیمەن حوسێن
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەحرەین
لوتفەڵا
خەلاسی، هەیام، بێنادی، شەمسان
حومەیدان، سەعید، ئەسووەد، مەدان
عەبدولجەبار، مەرهوون