یاریگا –
رۆدریگۆی بەڕازیلی ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی مانچێستەر سیتی رەتدەکاتەوە.
تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی زۆر بە تواناکانی رۆدریگۆی ئەستێرەی ریال مەدرید سەرسامە و هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی بۆ ریزەکانی بلوو موون داوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە، مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی زۆر گەورە و سەرنجڕاکێشی پێشکەش بە رۆدریگۆ کردووە، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و نەیویستووە مەدرید جێبهێڵێت.
Rodrygo deja atrás sus meses más revueltos.
▪️ Rechazó a Guardiola, las lesiones lo hundieron y acaba el año cumpliendo el plan de Florentino.
▪️ El brasileño recupera su mejor estado de forma tras unos meses complicados.
✍️ @JorgeCPiconhttps://t.co/3KQn721FEo
— Relevo (@relevo) December 24, 2024
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رۆدریگۆ ماوەیەک زۆر هەستی بە بێزاری و دڵتەنگی کردووە چونکە بەهۆی جود بێڵینگهام و کیلیان ئێمباپێ لەلایەن هاندەران و میدیا پشتگوێ خراوە ئەوەش کێشەی دەروونی بۆی دروستکردووە.
پشتگوێخرانی یاریزانەکە کێشەیەکی گەورە بوو بۆی، بەڵام زنجیرە پێکانە یەک بەدوای یەکەکانیش وەک مۆتەکەیەک هەراسانیان کردبوو. بەڵام گۆس توانی بەسەر هەردوو بەربەستەکە سەرکەوێت، ئێستا گەڕاوەتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی و لە کاتی ئامادەنەبوونی ڤینی و کیلیانیش هەر خۆی سەرکردایەتی تیپەکە دەکات.
یاریزانەکە بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی ئەوەی هەیە دەتوانێت لە هەموو هێڵەکانی پێشەوە یاریی بکات، هاوکارییەکی گەورەی یانەکەی دەکات و بەردەوام مێڕێنگی لە هەر هێڵێکی پێشەوە کەموکوڕی هەبێت، ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئامادە دەبێت.
رێلێڤۆ ئاماژەی بەوەش کردووە. ریال مەدرید و کارلۆ ئانچێلۆتی زۆر بە ئاستی یاریزانەکە دڵخۆشن، خودی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.
هێرشبەرە 23 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە 21 یاریی بەشداریی 10 گۆڵی کردووە. 6 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 4 گۆڵیشی دروستکردووە.